هەرێمی کوردستان... وادەی یەکەم بەفربارین دیاریکرا
کوردستان
بینراو 9439
پێش 2 هەفتە
کەشناسێکی
عێراقی رایدەگەیەنێت، سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەفتەی داهاتوشدا شەپۆلێكی
بارانبارین روو لە عیراق دەکات.
واسق سەلامی
پسپۆڕی كەشناسی لە عێراق، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە،
"سبەینێ (هەینی) پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و هەوریش بە درێژایی رۆژانی هەفتەی
داهاتوو بە ئاسمانی عێراقەوە دەبینرێت".
هەروەها پێشبینیشی
كردووە، "لە رۆژی دووشەممەوە ناوچەكانی باشوری عیراق بارانبارین بەخۆیانەوە
ببینن و بایەكی بەهێزیش سەرجەم شارەكان بگرێتەوە".
واسق سەلامی ئاماژەی
بەوەشکردووە، "هەروەك لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش شەپۆلێكی باران بارین
روو لە تەواوی عیراق دەكات و پێشبینی دەكرێت بۆ چەند رۆژێك بەردەوام بێت".
ئەو کەشناسەی
عێراقیش رونیکردووەتەوە، "لەوەش زیاتر لە سەرەتای مانگی داهاتودا پلەكانی گەرما
نزمبونەوە بە خۆیانەوە دەبینن و پێشبینی دەكرێت بەفربارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات".