Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەسەد مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەكەی زیادكرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 320

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە بڕیارێك بەشار ئەسەد مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و سەربازانی وڵاتەكەی زیادكرد.


لاپەڕەی سەرۆكایەتی سوریا بڵاوی كردەوە كە بە پێی نوسراوی ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠١٩، ٢٠هەزار لیرە بۆ مووچەخۆری فەرمانبەران و سەربازان زیاد دەكرێت، هەروەها بە پێی مەرسومی ژمارە 24ی 2019 بڕی 16 هەزار لیرە بۆ مووچەخۆری خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی زیاد دەكرێت.


نوسراوەكەی سەرۆكایەتی سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە لە هەردوو كەرتی سەربازی و مەدەنی بە هەمیشەییەكان و كاتییەكانەوە.


سەرۆكایەتی سوریا هۆكاری زیادكردنی مووچەی بۆ رەچاوكردنی بەرزبوونەوەی بواری مەعیشی و دۆخی ئابووری گێڕاوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP