Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایشی سلێمانی سزادانی شەش تاوانباری راگەیاند

کوردستان

بینراو 464

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەش کەسیان سزا داوە کە لەماوەی رابردوودا بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی بینەر نێردراوە تێیدا هاتووە،لەدرێژە کار و چالاکییەکانی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی , بەمەبەستی نەهێشتن و بنەبڕکردنی هەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر و هەرجۆرە کارێکی نایاسایی، هێزەکانمان توانیان لە رۆژی  ٢٢/٤/٢٠١٩ تا رۆژی ٨/٧/٢٠١٩ بەبڕیاری دادوەر، لە پاریزگای سلێمانی شەش کەس دەستگیربکەن, بە پێی ماددەی ١٤ی ماددە هۆشبەرەکان، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /٢ ، رۆژانى ١٧-١٩-٢٠/١١/٢٠١٩ سزادران به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌، تاوانباران:

١- (هـ ، أ ، م) له‌دایك بوى ساڵى ( ١٩٩٩) ڕه‌گه‌زى ( نێر ) ، پیشه‌ى كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ى (٨)ساڵ ، غرامه‌كردنى به‌بڕى (٤٥٠٠٠٠)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار . 
٢- (أ ، ك ، ع) له‌دایك بوى ساڵى ( ١٩٨٦) ڕه‌گه‌زى ( نێر ) ، پیشه‌ى كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ى (٢)ساڵ ، غرامه‌كردنى به‌بڕى (٤٥٠٠٠٠)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار . 
٣- ( ز ، م ، م) له‌دایك بوى ساڵى ( ١٩٧٥) ڕه‌گه‌زى ( نێر ) ، پیشه‌ى كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ى (٣ )ساڵ ، غرامه‌كردنى به‌بڕى ( ٤٥٠٠٠٠)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
٤- ( م ، ف ، م) له‌دایك بوى ساڵى ( ١٩٩٩) ڕه‌گه‌زى ( نێر ) ، پیشه‌ى كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ى (٨)مانگ ، غرامه‌كردنى به‌بڕى ( ٤٥٠٠٠٠)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
٥- ( ع ، أ ، ح ) له‌دایك بوى ساڵى ( ١٩٩٩) ڕه‌گه‌زى ( نێر ) ، پیشه‌ى كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ى (١)ساڵ ، غرامه‌كردنى به‌بڕى (٤٥٠٠٠٠)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
٦- ( خ ، ع ، م ) له‌دایك بوى ساڵى ( ١٩٩٣  ) ڕه‌گه‌زى ( نێر ) ، پیشه‌ى كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ى (٨)مانگ ، غرامه‌كردنى به‌بڕى (٤٥٠٠٠٠)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP