Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌کۆی ١٦٠ وڵات بزانە پاسپۆرتی عێراقی لەریزبەندی چەندەمدایە؟

عێراق

بینراو 535

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی نوێترین ریزبەندی کە بۆ پاسپۆرتەکانی جیهان کراوە بۆ ساڵی ٢٠١٩، لەسەر ئاستی جیهان بۆ پاسپۆرتی ١٦٠ وڵات کراوە پاسپۆرتی عێراقی لەڕیزبەندی خراپترین پاسپۆرتەکاندایە.

پاسپۆرتی فەرەنسی بەپلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان بەپێی ئەو ڕیزبەندیە، بە کۆکردنەوەی ٨٣.٥ لەسەدای نمرەکان کە پێی بەخشراوە.

وڵاتی ئەڵمانیاش بە کۆکردنەوەوەی ٨٢.٨٪ لەپلەی دووەمدایە، پاشان دانیمارک پلەی سێیەمی گرتووە بە کۆکردنەوەی  ٨١.٧ ٪ و دواتر هەریەکە لە سوید و نەرویج بە ٨١.٥ لەپلەی چوارەمدان، هەروەها ئایسلاند لەپلەی پێنجەمی پاسپۆرتەکاندایە بە کۆکردنەوەی ٨١.٤٪ لەناو دە وڵاتی یەکەمدا هەریەکە لە ئیتالیا، بەریتانیا، ئێرلەندا و ئیسپانیا هەیە.

لەناو وڵاتە عەرەبییەکانیشدا، وڵاتی ئیمارات لە پلەی یەکەمدایە و لە ئاستی جیهانیشدا لە پلەی ٤٢ دایە،  پاشان  وڵاتی کوەیت دێت بەڕیزبەندی ٧٠یەم  پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهان.

لەسەر ئاستی ١٦٠ وڵاتی جیهان پاسپۆرتی عێراقی لەڕیزبەندی ١٤٩یەم پاسپۆرتددایە واتە یەکێکە لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان، وە کۆتا ریزبەندیش جەزیرەی قەنابلی ئینگلیزییە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP