Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زیندانیانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌نه‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم

کوردستان

بینراو 92

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ناوەندی سلێمانی كۆمكاری زیندانیانی سیاسی هۆشداری‌ دەدەنە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكەن، هه‌موو رێگایه‌كی مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.

بەهادین عەزیز، بەرپرسی ناوەندی سلێمانی كۆمكاری زیندانییانی سیاسی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمانگی ئەیلول و تشرینی یەكەمدا دوو یاداشتیان ئاڕاستەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم كردووە و ئەمڕۆش ئاگادارییەكی دیكەیان ئاڕاستە دەكەن تا بەجدی بێنە پێشەوە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

به‌هادین وتیشی، "ئەو دۆخەی ئێستا لە عیراق هەیە نامانەوێت لەكوردستان دووباره‌ ببێته‌وه‌، بەڵام بێگومان ئەو خەڵكە زەحمەتكێشەی كە ئەشكەنجە دراوە بۆ ئەم رۆژە رازی نابێت بێ وەڵام بێت و هیوادارین ئەم پەیامەمان دوا پەیام بێت، پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی شەهیدان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەم یاداشتە وەربگرن و ماف و ئیمیتازاتی زیندانیانی سیاسی جێبەجێ بكەن".

ئاماژەی‌ بەوەشکرد، "حكومەتی عیراق ماف و ئیمتیازاتی سیاسی سێ هێندەی كوردستان بەیاسا دیاریكراوە، ئەوان بەم (یەك لەسەر سێیەش) رازیبوون،  داواكارن ئەو پێنج هەزار و ١٥٦ كەسەی كە ئێستا سوودمەندن لەو ماف و ئیمتیازاتە بەردەوام بێت و یاساكەش وەك عیراقی لێبكرێت و تا ٢٥ ساڵ بەردەوام بێت، ئەو وەجبانەشی كە پشتڕاستكراونەتەوە و حەوت ساڵە چاوەڕوانن ماف و ئیمتیازاتیان پێبگات كە پەیوەندی بەحكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP