Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان

کوردستان

بینراو 213

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند ئەمڕۆ دەستکراوە بە دابەشکردنی  پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
 
نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند " ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی کراوە کە بڕەکەی بریتییە لە ٢٠ ملیار دینار".
 
ئەو بەڕێوبەرە ئاماژەی بەوەکردووە،"وابڕیارە نەم نزیکانە  پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کە  چوار ملیار دیناری جووتیاران بۆ هەولێر و چوار ملیاری دیناری دیكه‌ش بۆ جووتیارانی دهۆک خەرجبکرێت".
 
نەوزاد ئەدهەم ئەوەشی خستەڕوو،" لە ئێستادا جوتیاران دەتوانن سەردانی سایلۆکان بکەن بۆ ئەوەی پارەی گەنمی ئەمساڵیان وەربگرن".

ئەمە لەکاتێکدایە جوتیارانی هەرێمی کوردستان پارەی گەنمی چەندین ساڵیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە، تا ئێستا هیچ زانیاریەکە نیە لە پێدانەوەی ئەو قەرزانە بەهاوڵاتیان.
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP