Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كان بکرێت بۆ دیاریكردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌"

کوردستان

بینراو 291

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند دواى کۆتایهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانى كۆمیته‌كان بۆ كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى، بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كان بکرێت بۆ دیاریكردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌.

بڕیار رەشید، وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی هەنگاوی دوای کۆتایهاتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کۆمیتەکان بە تۆڕی مدیایی بینەری راگەیاند، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كۆنفراسه‌ ناوخۆییه‌كانى له‌ كۆمیته‌كانى خۆى له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوكرد، بڕیاریشه‌ رۆژى ٢٥ی تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى مه‌ڵبه‌ند و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانى تر بۆ دیاریكردنى زیاتر له‌ ٨٠٠ ئه‌ندامى كۆنگره‌ ده‌ستپێبكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حزبه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان و ١٢٠ كه‌س له‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى یه‌كێتى و ئه‌ندامانى ئێستاى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان كه‌ راسته‌وخۆ ده‌بنه‌ ئه‌ندامى كۆنگره‌، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى تر به‌پێى كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندامى كۆنگره‌.

باسی لەوەشکرد، دیاریكردنى پشكى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ش له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌ گوێره‌ى ده‌نگى مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌ بۆ دوو هه‌ڵبژاردنى یه‌ك له‌ دواى یه‌كى عیراق و هه‌رێمى كوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دواى ٩ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى سێهه‌میدا، وابڕیاره‌ له‌ حەوتیى كانونى یه‌كه‌مى داهاتوو یه‌كێتى كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى به‌ به‌شدارى هه‌زار ئه‌ندام له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌ببات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP