Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە شاری سلێمانی هەندێک لە خێزانەکان دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن

ئابوری

بینراو 9252

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئەو خیزانانەی ساڵی پار لە ناو شاری سلێمانی نەوتیان وەرنەگرتووە ئەمساڵ دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دابەشکردن نەوتی سپی بەسەرماڵاندا لە ناو شاری سلێمانی بەتۆڕی میدیایی بینەری رایگەیاند، "ساڵی پار لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە ٪٥٥ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرت و لە ٪٤٥ کەی دیکە وەریان نەگرت ئەمساڵ لە پێشدا ئەوانەی پار وەریان نەگرتووە نەوت وەردەگرن پاشان دەست دەکرێت بەدابەشکردنی نەوتی ئەمساڵ بەسەر هەموو دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی واتە بەشێک لە هەوڵاتیان دوو بەرمیل نەت وەردەگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەناو شاری سلێمانی-دا سەرەتا لە مەڵبەندی دوو دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات چونکە ساڵی رابردوو مەڵبەندی یەکی سلێمانی نەوتی وەرگرتووە، شاری سلێمانی دابەشکراوە بەسەر دە مەڵبەندا بۆ دابەشکردنی نەوت.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم حەوت ساڵیشە دەڵێت یەک لیتر نەوت نیە بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا ئەوەشی ئێمە دابەشی دەکەین لە ئەو بڕە کەمەیە کە لە حکومەتی عێراقەوە دێت.

ئەوەش لە کاتیکدایە، دابەشکردنی نەوتی ئەمساڵ ماوەی هەفتەیەکە دەستیپێکردووە، هەریەکە لە حاجیاوا ، رانیە، بازیان، چەمچەماڵ و شارەزور نەوتیان وەرگرتوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP