Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی فەرمانگەی پڕۆتۆکۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سزا دراوە؟

کوردستان

بینراو 365

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فەرمانگەی پڕۆتۆکۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە روونكردنەوەیەكیاندا بۆ تۆڕی میدیایی بینەر هەواڵی چەند دەزگایەكی راگەیاندن رەتدەكاتەوە سەبارەت بەوەی سزا دراوە.

شێرزاد ئازاد سوڵتان، سەرۆکی فەرمانگەی پرۆتۆکۆلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانیکی بۆ تۆڕی میدیایی بینەر رایگەیاند، "هەموو ئەو هەواڵەنەی باس لەوەدەکەن کە سزا دراوم دوورە لە راستییەوە".

سەرۆکی فەرمانگەی پرۆتۆکۆلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رونیشیکردەوە، "کە بەردەوامە لە پۆستکەی لە ئێستاداو خەریکی کاروباری خۆمانین لە فەرمانگەکەدا، سەرجەم ئەو هەواڵەنە دوورن لە راستییەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەشێک لە سایت و ماڵپەرەکان باسیان لەوە دەکرد، کە سەرۆکی فەرمانگەی پڕۆتۆکۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شێرزاد ئازاد سوڵتان، سزا دراوەو دوورخراوەتەوە لە پۆستەکەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP