Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

" ئێران خەریکی پیتاندنی یۆرانیۆمە بەنهێنی لە ناوچەیەکی شاراوەدا "

جیهان

بینراو 90

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئاژانسی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئێران هیچ وردەکاریی زیاتری نەداوە لە بارەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شوێنێک کە ئاشکرا نەکراوە.

کۆرنێل فێروتا، بەرێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەتەوەیەکگرتووەکان بە وەکالەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسەکەی راگەیاندووە، ئێران هیچ وردەکاریی زیاتری نەداوە لە بارەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شوێنێک کە ئاشکرا نەکراوە، بڕیاربوو کۆبونەوەیەک لە هەفتەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لە تاران ئەنجام بدرێت.

فێروتا بە وڵاتانی ئەندامی IAEA راگەیاند، دوو هەفتە لەمەوبەر پشکێنەرەکانی نیشانەکانی یۆرانیۆمیان لە "شوێنێکی کە ئێران بۆ ئاژانسەکەی ئاشکرا نەکردووە" بینیوە، ئەمەش وا دیارە ئەو قسەوباسەی ئەمەریکا و ئیسرائیل پشتڕاست دەکاتەوە کە باس لە عەمبارێکی نهێنی ناوکی ئێران دەکەن.
لە ئیستادا پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران باش نییە بەهۆی ئەوەی کە ئەمریکا و وآلتانی دیکەی جیهان داوا لە ئێران دەکەن دەست لە بەرهەمهێنانی وزی ئەتۆمی هەڵبگرێت بەڵام ئێران سورە لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و گوێ بۆ قسەی ئەمریکا و وڵاتانی تر ناگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP