Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

کوردستان

بینراو 772

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت، نازانرێت کەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، تا ئێستاش بڕی ٧٢.٢ ملم باران باریوە لە شاری سلێمانی.

ئاسۆ کەمال بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند، "ئەوان وەکو بەڕێوبەرایەتی کەشناسی تەنیا پێشبینی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو دەکەن بۆیە تا ئێستا هیچ کاتێکی بارانبارین نازانرێت، ئەوەی هەیە ئێستا تەنیا بڕی ئەو بارانەیە کە باریوە، وتی: لە شاری سلێمانی تا ئێستا بڕی ٧٢.٢ ملم باران باریوە، بەبەراورد بە پار کە رێژەی بارانبارین تا ئەم کاتە ١٤٧.٩ ملم باران باریوە، واتە بڕی ٧٥.٧ ملم جیاوازی هەیە لەگەڵ پاردا".

ئاسۆ کەمال رونیشیکردەوە، "ئەم بڕە بارانەی ئەمساڵ باریوە نابێتە پێوەر بۆ ئەوەی هەندێک کەس و شوێن باس لەوەدەکەن کە ئەمساڵ وشکە ساڵی دەبێت لەهەرێم، جارێ زووە بۆئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت، چونکە جارێ سێ مانگی زستان و بەهارمان ماوە، چونکە جاری وا هەبووە تا ناوڕاستی مانگی شەش هەر بارانبارین هەبووە وەک ساڵی  ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ یان وەرزی بارانبارینی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥ تا ناوراستی مانگی شەش بەردەوامبووە".

بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رونیشیکردەوە، "وەرزی بارانبارینی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٨ لە شاری سلێمانی، هەموو مانگی ١١ تەنیا ١٨ ملم بارانباری، بەڵام کۆی گشتی رێژەی بارانبارین لەو ساڵەدا (١٠٤٣) ملم باران  بووە، ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٣ مانگی ١١ تەنیا ٥٨ ملم باران باریوە بەڵام لە کۆتایی وەرزدا ٨٨٠ ملم بووە، ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ مانگی ١١ تەنیا ٣٦ ملم باران باریوە بەڵام لە کۆتایی وەرزدا ٧٥٩ ملم بووە،

 وتیشی، "لە ١٥٪ بارانبارین دەکەوێتە وەرزی پایزەوە، ٥٠٪ بارانبارین لەوەرزی زستاندایەو هەروەها لە وەرزی بەهاریشدا ٣٥٪ بارانبارینی ساڵەکە لە دوو وەرزەدایە هێشتا کات زۆری ماوە بۆ دیاریکردنی وشکە ساڵی، هەروەها بۆ ئەوەی ئاوی ژێر زەوی زیاد بکات پێویست لە هەموو وەرزەکاندا بارانبارین هەبێت".

جەختیشیکردەوە، "بەپێی پێشبینییەکان لە کۆتایی ئەم مانگەدا گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دروستدەبێتەوە، لەماوەی رابردوودا، لەئەنجامی هاتنی بەرزە پاڵەپەستۆی سیبریا بۆهەرێم پێشبینی دەکرێت، وشکە سەرما بێت بەهۆی پاڵەپەستۆی سیبریاوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە بەشیوەیوەک لە پێنجوێن (١) پلە بووە لە حاجی ئۆمەران (ناقس سێ) پلە بووە، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە گۆرانکاری لە کەشوهەوادا روودەداتەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP