Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بزانە پێستی گوێدرێژ بۆچی بەکاردێت

هەمەرەنگ

بینراو 4989

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وڵاتی چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆترین گۆشتی گوێدرێژ سەردەبڕێت، کە هەندێکی بۆ خواردن بەکار دەهێنرێت کە خواستێکی زۆری لەسەرە، هاوکات بەشێکی دیکەشی بۆ دروستکردنی دەرمان بەکاردەهێنرێت.

له‌ چین چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ساڵانه‌ بڕی ٤.٨ ملیۆن له‌ پێستی گوێدرێژ بۆ دروستكردنی ده‌رمانی ejiao به‌كارده‌هێنن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی سه‌رئێشه‌ و كۆكه‌ و خه‌مۆكی .

له‌ناو پێستی گوێدرێژدا جۆرێك مادده‌ی‌ جه‌لاتینی هه‌یه‌ كه‌ بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌ پێویسته‌، له‌ به‌رامبه‌ردا رێكخراوه‌كانی داكۆكی كردن له‌ مافی ئاژه‌ڵان داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین چین جێگره‌وه‌یه‌ك له‌جیاتی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ به‌كاربهێنێت.

به‌ به‌راورد به‌ پێنج ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی‌ گوێدرێژ له‌ جیهاندا بۆ نیوهێنده‌ كه‌می كردووه‌و له‌ چه‌ندین وڵات و ناوچه‌ گوێدرێژ ده‌دزرێت و دواتر ده‌نێردرێت بۆ چین و ئه‌گه‌ر ئێستا چین له‌ به‌كارهێنان و مرداركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ بوه‌ستێت ئه‌وه‌ دوای ٢٠ ساڵی دیكه‌ ژماره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی چونكه‌ ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ زۆر خاو زیاد ده‌كات.

 

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP