Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی ناکەوێت هەمیشە لە گەشانەوە و نوێبوونەوەدایە

کوردستان

بینراو 280

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

باڤڵ تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی یەكێتیەوە پەیامێکی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، یەكێتی بە دڵنیاییەوە ناکەوێت، بەڵکو هەمیشە لە گەشانەوەو نوێبوونەوەدا دەبێت.

باڤڵ تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند،" كە یەکێتییەک باڵاکەی بەخوێنی شەهیدەکانی بڵند بووبێت، ژیانی بە ئازارو خۆڕاگری زیندانییەکانی بەردەم پەتی سێدارەو ورەی پۆڵاینی پێشمەرگەکانی بەڕێکردبێت، لەهەناوی خەڵکەوە لە دایک بووبێت و رابەرەکەشی مام بووبێت، بە دڵنیاییەوە ناکەوێت، بەڵکو هەمیشە لە گەشانەوەو نوێبوونەوەدا دەبێت".

لە پەیامەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو،" لەرۆژی شەھیدی یەکێتییدا، پەیمانی درێژە پێدان بە رێبازی خوێنی شەھیدان و تەواوکردنی بەرنامەکەی مام جەلال دووپاتدەکەینەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، رۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و ئەمڕۆ ئەو یادە بەرز راگیرا و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP