Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... ئەو پڕۆژانەی ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دەکرێت جێبەجێدەکرێت

کوردستان

بینراو 599

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، چەند پرۆژەیەک لەگەڵ رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی له‌ڕێی پرۆگرامی قودرەوە لە داهاتوودا جێبەجێدەکەین.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی  GIZی ئه‌ڵمانی له‌ڕێی پرۆگرامی قودره‌وه‌ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ پارێزگاكه‌.

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری سلێماندیدا هاتووە، پرۆژه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن:

راكێشانی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ وارماوه‌، راپه‌ڕین، كانی سارد، به‌ بڕی 62.751.000 دینار، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و فراوانكردنی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك له‌ نەخۆشخانه‌ی شۆڕش، به‌ بڕی 65.742.500 دینار.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نۆژه‌نكردنەوەی خوێندنگه‌ی ئه‌مین زه‌کی بەگ، به‌بڕی 66.000.000 دینار، فراوانكردنی نەخۆشخانه‌ی منداڵان له‌ شاری رانیه‌، به‌بڕی 66.000.000 دینار.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دانانی په‌مپی ئاو له‌ ناحیه‌ی پێباز به‌ بڕی 6.325.00 دینار، هەروەها راكێشانی تۆڕی كاره‌با بۆ گوندی شێخ لانگه‌ر به‌ بڕی 54.673.500 دینار.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP