Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌هۆی هه‌واڵێكی بی ئێم سییه‌وه‌ کێشەی خوێندكارێكی زانكۆ چارەسەر دەکرێت

کوردستان

بینراو 1083

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خوێندکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە زانکۆی چەرمۆ لە (بی ئێم سی)، بڵاوکرایەوە کە بە هاوکاری هاوڕێکانی دەچێتە هۆڵەکانی خوێندنەوە، وەزیری کارو باری کۆمەڵایەتی بریاریداوە بە چارەسەرکردنی کێشەکەی.

پەیامنێری بی ئێم سی رایگەیاند، دوای بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە بی ئێم سی، نوێنەری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی زانکۆی چەرمۆی کردووە، چاوی بەخوێندکارەکە کەوتووە بەڵێنی پێداوە کە دەبێت یان ئەسانسۆرەکە (مسعد) چارەسەر بکریت و بخرێتەوە ئیش، یان هۆڵێکی خوێندن لە نهۆمی یەکەم دروستدەکەن بەسەرجەم پێداویستییەکانییەوە کە وانەکانی تیادا بخوێنێت تێیدا، بە ئامادەبوونی سەرجەم خوێندکارەکانی دیکەش".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر کەناڵی بی ئێم سی گرتەیەکی ڤیدۆیی بڵاوکردەوە، کە لە زانکۆی چەرمۆ، خوێندکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت هەموو رۆژێک لە نهۆمی سێیەم بە هاوکاری هاورێکانی هات و چۆی پێدەکرێت.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP