Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەكاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێل گێڕ لەسەر چی بێت ؟

هەمەرەنگ

بینراو 2612

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل، باس لە چەند بەراوردێکی گێڕی ئۆتۆمبێل دەکەن، لە کاتی وەستاندا پێویستە شۆفێر لەسەر گێری (p) یان (n) دایبنێت، لە پێناو سەلەمەتی ئۆتۆمبێلەکەیدا.  

شارەزایانی بواری ئوتۆمبێل رایدەگەیەنن، هەركاتێك گێڕ لەسەر N یان P بێت ئەوە وزەی دروستبوو لەمەكینەوە ناگوێزرێتەوە بۆ گێڕ، بەڵام جیاوازیان ئەوەیە، كە لەگێڕی N جوڵەی ئۆتۆمبێل دەبێت ئەگەر هێزێكی دەرەكی كاربكاتە سەری، بەڵام لەكاتی گێڕی (P) دا ئۆتۆمبێلەكە بەهیچ جۆرێك جوڵەی نابێت ئەوەش بەهۆی قوفڵبونی گێڕ لەلایەن پارچە ئاسنێكی تایبەتەوە، كە جوڵەی ئۆتۆمبێلەكە دەوەستێنێت.

ئاماژە بەوەشدەکەن، هەندێكجار لەوەستاندا، گێڕ لەسەر P دادەنرێت لەكاتی گۆڕینی بۆ گێڕەكانی تر دەنگێكی لێ بەرز دەبێتەوەو تەكانێك دەدات هۆكاری ئەوەش بریتییە لەوەی ئۆتۆمبێلەكە پێش ئەوەی هاندبرێك رابكێشرێت خراوەتە گێڕی P بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە باشتروایە لەپاش وەستان هاندبرێك رابكێشرێت، كە دڵنیابوویتەوە لەوەی ئۆتۆمبێلەكە جوڵەی نەماوە ئینجا گێڕەكە بۆ P بگۆڕە، لەترافیك یان وەستانی كاتیدا باشتروایە ئۆتۆمبێلەكان لەگێڕی (N) دابنێین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بیرت نەچێت هاندبرێك رابكێشی، چونكە ئەگەر ئاگات لێ نەبێت لەوانەیە ئۆتۆمبێل بۆ پێش یان دوابڕوات، بەڵام ئەگەر ویستت بەتەواتی بوەستی ئەوكات گێڕی (p) بەكاربێنە.

رونیشیدەکەنەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت لە p وەستاندو جوڵەیەكی كەمی هەبوو بۆ پێش یان دوا ئەوا ئەگەری شكانی ددانی گێڕی هەیە بۆ دووركەوتنەوە لەشكانی گێڕ باشتروایە تەنها لەكاتی پێویستدا گێڕ بگۆڕیت نەك هەندێك شوفێر لەوەستانی ترافیكدا لە (D) یەوە دەیبات بۆ (P) بەسەر گێڕی (N و R) دا تێپەڕدەبێت، كە ئەوەش زیانی بۆ دانەكانی گێڕ هەیە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP