Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات وێنە و ڤیدیۆیان بۆ بنێرن

جیهان

بینراو 169

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوایان لەخۆپیشاندەرانی ئێران کردووە فۆتۆ و وێنەی ڤیدیۆیی پەلامارەکانی دەسەڵاتدارانی ئێرانیان بۆ بنێرن.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و فارسی نوسیوییەتی، " داوام لەخۆپیشاندەرانی ئێران کردووە فۆتۆ و وێنەی ڤیدیۆیی و بەڵگە و زانیاری بەردەستیان لەبارەی پەلامار و توندوتیژییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ بنێرن".

لەتویتەکادا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوان بەدواداچون بۆ ئەو ڤیدیۆیانە دەکەن و بڵاویاندەکەنەوە و سزای دەسەڵاتدارانی ئێرانیش دەدەن لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانیان بۆسەر خۆپیشاندەران.

پێشتریش لە راگەیەندراوێکدا بەفەرمی کۆشکی سپی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران دەربڕی و داوای لەدەسەڵاتدارانی ئێران کرد رێگای بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هێڵەکانی پەیوەندیکردن لەخۆپیشاندەران نەگرێت.

سەرەتای هەفتەی رابردوو بەهۆی زیادکردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زۆربەی شارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتەوە بەتارانی پایتەختیشەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP