Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ داوای دادگایکردنی جۆبایدن و کوڕەکەی دەکات

جیهان

بینراو 239

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر پرۆسەی لێپێچینەوە و دورخستنەوەی بەردەوام بێت دەیەوێت دادگایکردنێکی تەواو و روون بێت و رووبەروی جۆبایدن و کوڕەکەی و هەواڵدەرەکەش بێت کەوتبوی ترەمپ دەسەڵاتی سەرۆکایەتی بۆ ناشیرینکردنی رکابەرەکەی بەکارهێناوە.


هۆگان گیدلی وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ترەمپ دەیەوێت دادگایکردنێکی تەواو دەستپێبکات لەناو ئەنجومەنی پیران و بەئامادەبونی جۆبایدنی رکابەری و کوڕەکەی و هەواڵدەرەکە و هەموو شایەتحاڵەکان.

لەو بارەیەشەوە بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی پیران و پارتی کۆمارییەکان کۆکن لەسەر ئەوە کۆک کە دادگایکردنێکی تەواو بۆ رووبەروبونەوەی هەریەک لە ترەمپ و جۆبایدنی رکابەری و کوڕەکەی بەڕێوەبچێت ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامبێت لەسەر پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لەترەمپ.

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوان لەکۆشکی سپی باسی ئەو مەسەلەیان کردووە، سەرۆک دەیەوێت ئەو بابەتە بەرونی بۆ ئەمریکییەکان روونبکرێتەوە، بەڵام پێشیوایە بابەتێکی نایاسایی و بێ بنەمایەو پێویست ناکات بەردەوام بێت، بەڵام ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران دەستبەرداری ئەو هەڵمەتە نەبن، ئەوا دەخوازێت لەگەڵ بایدن و کوڕەکەی و شایەتحاڵەکان و هەواڵدەرەکە پێکەوە لەهۆڵی دادگا کۆببنەوە و دادگایی بکرێن.

ئەو ناکۆکیانەی نێوان جۆ بایدن و رەمپ لە دوای ئەوە دێت مانگی سێپتێمبەری رابردوو دیموکراتەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە و لێسەندنەوەی متمانە لەدۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کرد پاش ئەوەی هەواڵدەرێک رایگەیاند، ترەمپ دەسەڵاتی خراپ بەکارهێناوە و لەبەرامبەر پێدانەوەی یارمەتی دارایی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی داوایکردوە سەرۆکی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوە لەجموجوڵە بازرگانییەکانی بایدن و کوڕەکەی بکات و گەندەڵییەکانیان ئاشکرابکات، بەوپێیەی جۆبایدنی جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا ئێستا رکابەری سەرەکی ترەمپە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠، دیموکراتەکان ئەم داوایەی ترەمپ لەسەرۆکی ئۆکرانیا خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دژی نەیارەکانی لەقەڵەمدەدەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP