خانمە گۆرانیبێژی کورد ساندرا کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەمەرەنگ
بینراو 2367
پێش 3 هەفتە
خانمە گۆرانیبێژ ساندرا ئەلیساندرا سێیەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی HOLA CHIKOS بڵاوکردەوە.
ساندرا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە بە ناوی HOLA CHIKOS کە کاری دەرهێنانی رەوەند جەواد بەئەنجام گەیاندووە هاوکات رەوەند بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی خاتو ساندرایە، تێکستەکەی لەلایەن ئاریۆ نووسراوە و کاری میوزیکی لەلایەن تایمەوە داندراوە.
ساندرا ئەلێساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە و دانیشتووی دەرەوەی کوردستانە، پێی وایە هونەر ئازادە و لە رێگای زمانەوە دەتوانین کەلتوری یەکدی بناسێنین.