Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

غەزبان: لە ساڵی نوێدا حکومەتی هەرێم رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات

عێراق

بینراو 288

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیرى نەوتى عێراق رایدگەیاند، هەرێمى کوردستان لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٢٠ەوە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە رادەستى حکومەتى ناوەندی دەکات.

سامر غەزبان، وەزیرى نەوتى عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پرسی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا و پەیوەندیاکانی نێوانیانەوە رایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنى (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بە کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) بۆئەوەى لەرێگەى بەندەرى جەیهانەوە بیفرۆشێت و داهاتەکەشى وەک داهاتەکانى دیکە دەگەڕێتەوە بۆ بودجەى گشتى عێراق".

باسی لەوەشکرد، هەرچەندە دەبوو پێشتر رادەست بکرایە، بەڵام هەرێمى کوردستان لە سەرەتاکانى ساڵى ئایندە (٢٠٢٠) رۆژانە بڕى (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوت رادەستى حکومەتى فیدراڵ دەکات لە بەغدا، ئەوەش دواى هاتنە ئاراى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێم و ناوەند.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هەرێمى کوردستان مانگى رابردوو (٤٤٠) هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێناوە.

ئەوە لەکاتێکدایە دواى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم، شاندێکى باڵاى حکومەت سەردانى بەغدایان کرد و دواى کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق رایانگەیاند کە سەردانەکە بۆ نیشاندانى نیازپاکى بووە، دواتر چەند لیژنەیەکى هونەرى لەنێوان هەردولا پێکهێنران و لەماوەى رابردودا چەند کۆبونەوەیەک لەنێوانیاندا ئەنجامدرا، بەڵام خۆپیشاندانەکانى مانگى رابردوى بەغدا و شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بوە هۆى خاوبونەوەى رێکارەکانى گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام دوێنێ لە لێدوانێکدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند بەم نزیکانە شاندێکی هەرێم دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP