Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوادەکرێت حکومەت نرخی مریشک دیاریبکات

کوردستان

بینراو 481

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخیان بۆ دیاری بکات، بە مەرجێک خاوەن پرۆژەکان توشی زەرەر و زیان نەبن.

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی حەوت خاڵیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا داوادەکەن، "حکومەتی هەرێمی کوردستان مریشکی بەستو قەدەغە بکات کە داخڵی هەرێمی کوردستان نەبێت، چونکە بەروبومی ناوخۆ لە ١٠٠٪ لەهەرێمی کوردستان زیادە".

ده‌قی راگەیەندراوەکەی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلیمانی:

1- بەڕێز حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو بەڕێزان لە وتەکانیاندا دەڵێن با پارێزگاری لەبەروبومی ناوخۆ بکەین، بەروبومی ناوخۆ واتا مریشکی سپی لەناوچوندایە، ساڵانە خاوەن پرۆژەکان چەندین جار توشی زەره‌رو زیانێکی زۆر دەبن، چونکە نرخ جێگیر نییە، بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان بەزوترین کات بێنە سەرخەت و ئەم کێشەو گرفتانەمان بۆ چارەسەر بکەن.

2- ئێمە ساڵانە ئامادەین لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا پارە بدەین بەحکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەو مەرجەی حکومەت پارێزگاری لە بەروبومی ناوخۆ بکات.

3- حکومەتی هەرێمی کوردستان مریشکی بەستو قەدەغە بکات کە داخڵی هەرێمی کوردستان نەبێت، چونکە بەروبومی ناوخۆ لە 100% لەهەرێمی کوردستان زیادە.

4-حکومەتی هەرێمی کوردستان سەربڕخانەکان بکاتەوە به‌ حاڵەتی کارپێکردن، بۆ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی تەندروستی، چێشتخانەو رستورانتەکان و چەندین لایەنی تریش سودی لێببینن.

5- حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخمان بۆ دیاری بکات، نە لەسەر هاوڵاتیان نرخ گران ببێت، وە نە خاوەن پرۆژەکان توشی زەرەرو زیان ببن.

6- تێچوی ئەو مەوادانەی کە بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دابین دەکرێت هەرزان لەسەریان بوەستێت.

7-مۆڵه‌تی پرۆژە لەهەرێمی کوردستان بوەستێت و ڕابگیرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP