سلێمانی... بەستنی پێوەری زیرەک لە گەڕەکێکی دیکە دەستپێدەکات
کوردستان
بینراو 3977
پێش 4 هەفتە
کارەبای سلێمانی رایگەیاند،بۆ سبەینێ شه‌ممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پلانی دانانی پێوەری زیرەک له قولەریەسی دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی قولەرەیسی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیدهرەکانی (٣٦٦) سبەینێ شەممە (٢٣تشرینی دووەمی ٢٠١٩) پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆیە له كاتژمێر ( ٨ی به‌یانی بۆ ٤ ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
داواشیادەکەن كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن.