Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی شێخ عوسمان سیرێی کرد

کوردستان

بینراو 369

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکیدا، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عوسمان سیرێ کەسایەتیی ئاینی و زانای تەریقەتی نەقشبەندی دەردەبرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی شێخ عوسمان سیرێی دەردەبڕێت و رایگەیاند،"پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی ئاینی و کۆمەڵایەتی (شێخ عوسمانی سیرێ) م بیست.
 پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2109/11/22

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP