Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاریی لەبارەی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 114

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

كه‌مێكی دیکە شاندێکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا و لەسەر چەند پرسێک بەتایبەت نەوت گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەکات. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات و پرسی بودجه‌ی ٢٠٢٠ تاوتوێ ده‌كه‌ن. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، "شاندەکە بۆ تەواو کردنی دانوستانەکان لەبارەی بودجە دێنە عێراق. لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خاليد شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتوون".


ئاماژەی بەوەشدا، کێشەکانی پێشتر کە لەبارەی بودجە و مووچە هەبوون، بە نزیکەیی چارەسەربوون و دەست بۆ مووچەی خەڵک نابرێت و بۆ ئێمە ئەوە هێڵی سوورە. لێکتێگیشتنی باشیش هەیە لەبارەی پرسی رادەستکردنی نەوت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP