Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری دەربارەی قەدەغەکردنی کیسی نایلۆن

کوردستان

بینراو 174

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا دەكات قەدەغەكردنی كیسی نایلۆن  بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە جیاتی ئەوە كیسی كاغەز لە نانەواخانە و سەموونخانەكان بەكاربهێنرێ‌.

دوای ئەوەی وەزارەتی بڕیاری قەدەغەکردنی بەكارهێنانی كیسی نایلۆنی لە نانەواخانە و سەموونخانەكان لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان راگەینرا، بەڵام لەهەندێک پارێزگا نەچووتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ناو پارێزگاکانیشدا بەتەواوەتی نەچووتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوی ژمارە ١٣٩١٥ لە ١٥/١٠/٢٠١٩ رێنماییەكی تایبەت بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی كیسی نایلۆنی لە نانەواخانە و سەموونخانەكان لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی لە ئیدارەكان و قەزا و ناحیەكان دەركردووە.
 
لە رێنماییەكەدا هاتووە دەبێ "هەماهەنگی بكرێ لەگەڵ پارێزگا و ئیدارەی قەزا و ناحیەكان بۆ پاڵپشتی و هاوكاریكردن بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكە لەڕێگەی راسپاردنی لایەنی پەیوەندیدار و لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان لە شار و شارۆچكەكان".
 
جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێویستی بە دابینكردنی كیسی كاغەز وەك شوێنگرەوەی كیسی نایلۆن هەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە لە رێنمایەکەدا هاتووە كە "هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بازرگانی و پیشەسازی لە سنووری كارگێڕی پارێزگا و ئیدارەكان بكرێ بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكرێ بۆ زیاتر بەرهەمهێنان و دابینكردنی كیسی كاغەز و خستنە بازاڕی بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی كیسی نایلۆن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP