Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە

ئابوری

بینراو 2193

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، هەرێمی كوردستان لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠وە رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت راده‌ستی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات‌و بڕیارە رۆژی یەكشەممەش وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن.

وەزیری نەوتی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نەوتی هەرێمی كوردستان تەسلیمی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) دەكرێت‌و ئەو هەڵدەستێت بەهەناردەكردنی لەرێگەی بۆری نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.

بەو پێیە بێت حكومەتی عیراقیش لەساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت لەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان .

هەر لەو چاپێكەوتنەدا وەزیری نەوتی عیراق  وتیشی، حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە تەسلیمكردنی ئەو بڕە نەوتە بە كۆمپانیای سۆمۆ كە رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیلە، بۆ ئەوەی كۆمپانیای سۆمۆ بیفرۆشێت‌و داهاتەكەشی وەكو هەموو داهاتەكانی تر بچێتە سەر بودجەی فیدراڵی ،
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان لەمانگی رابردوودا ٤٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەڵام بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ هیچ بڕە نەوتێكی راده‌ستی حكومەتی فیدراڵی نەكردووە.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم‌ و بەغداشەوە وەزیری نەوتی عیراق وتی، بڕیارە رۆژی یەكشەممە وەفدێك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم بێنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عیراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP