نەتەوەیەکگرتوەکان: زیاتر لە (٧٥) هەزار هاوڵاتى رۆژئاواى کوردستان لە ئاوارەییدا دەژین
کوردستان
بینراو 54
پێش 4 هەفتە
نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەى ئاوارەکانى
رۆژئاواى کوردستانەوە رایدەگەیەنێت، هێشتا زیاتر لە (٧٥) هەزار هاوڵاتى رۆژئاواى
کوردستان ئاوارەن.
ئەمڕۆ هەینى نوسینگەى کاروبارى مرۆیى نەتەوەیەکگرتوەکان
راپۆرتێکى لەبارەى دۆخى رۆژئاواى کوردستان و ئاوارەکانەوە بڵاو کردەوە و تێیدا
ئاماژە بەوەکراوە کە (١١٧) هەزار و (١١٣) کەس گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان، بەڵام هێشتا
(٧٥) هەزار و (٤٣٨) کەس ئاوارەن.
ئەوەشى خستوەتەڕوو، کە لەو ژمارەیە (٣١)
هەزار و (٧٥٠)یان منداڵن و (١٨) هەزار و (٨٦٠)شیان ژنن.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆى لەشکرکێشى
سوپاى تورکیاوە هەزاران هاوڵاتى لە رۆژئاواى کوردستان ئاوارە بوون و ژمارەیەکیان روویان
لە هەرێمى کوردستان کردوە.