Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كانی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركرا

کوردستان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە" ڕایگەیاند"  لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعشدا ٢٥ چەتە دەستگیرکراون".

ده‌قی راگەیەنراوەکەی هەسەدە :


"لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان لە کات و شوێنی جیاوازدا بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعشدا بە گشتی ٢٥ چەتە دەستگیرکراون".


لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندام و سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەرکان حسێن (محەمەد سالح ئەلعەلی) کە بەرپرسی دیلەکانی داعش بووە دەستگیرکراوە.


هەروەها لەنێوان ١٥ – ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا ئۆپەراسیۆنێکی شاراوە و تایبەت بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعش لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٢١ چەتە دەستگیرکراون و ٢ چەتەش کە هەوڵی هێرشکردنیان داوە، کوژراون.


سەرچەتەیەکیش کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی حەسەکە بوو و خۆی لە کەمپی هۆڵێ هەشاردابوو، دەستگیرکرا.


لە ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمدا یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات – YAT) ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامدا. ٢ چەتە کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی زیندانی حەسەکەن دەستگیرکران. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP