Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوایی سزای له‌ سێداره‌دان بۆ بكوژانی دكتۆر هۆشیار ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 130

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌شێك له‌ زانایانی ئاینی له‌هه‌ولێر داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌ سێداره‌دان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ساڵیادی كوشتنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعل پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی عومه‌ر بندیان له‌ هه‌ولێر به‌شێك له‌ زانایانی ئاینی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو داوای به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبارانیان كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌له‌گردبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوێندیانه‌وه‌ زانایانی ئاینی داوایان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبارانی كوشتنی مه‌لا هۆشیار جێبه‌جێ بكات، تا كه‌سی دیكه‌ نه‌توانێت ببێته‌ هۆكار بۆ كۆتایی هێنان به‌ژیانی كه‌سێكی دیكه‌.

شه‌وی ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦، دكتۆر هۆشیار ئیسماعل پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی عومه‌ر بندیان و به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر كوژراو رۆژی ٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد، كه‌ دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی كوشتنی مه‌لا هوشیار ده‌ستیگركراون و له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP