Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان دووچاری کێشەیەکی گەورە دەبێت

کوردستان

بینراو 1518

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، گرفتێكی ته‌كنیكی له‌ناكاو له‌ بۆری غازی كۆرمۆر، ناردنی غازی سروشتی بۆ ته‌واویی وێستگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و بازیان راوه‌ستا.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیاندرواێکدا ئاماژه‌ بەوەدەکات، "ئاگاداری هاونیشتمانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كاتژمێر ٧:٥٤ی ئه‌م به‌یانییه‌ رێكه‌وتی ٢٣ی تشرینی دووه‌م به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌ناكاو له‌ بۆری غازی كۆرمۆر، ناردنی غازی سروشتی بۆ ته‌واویی وێستگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و بازیان راوه‌ستا، به‌مه‌ش ته‌واوی یه‌كه‌كانی وێستگه‌كان راوه‌ستان و كاریگه‌ریی زۆرى كرده‌ سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانیی".

رونیشیکردووەتەوە، "له‌ ئێستادا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانا غاز سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ن تاوه‌كو كوژانه‌وه‌ی گشتی روونه‌دات و چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌ بكرێت، تیمه‌كانی كۆنتڕۆڵی كاره‌باش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با بۆ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام بێت، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی ٦:٠٠ كاتژمێری داهاتوودا دۆخه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP