Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەنا نوێترین بەرهەمی بەناوی "هەر ئەگەرێم" بڵاودەکاتەوە

هەمەرەنگ

بینراو 1066

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

خانمە گۆرانیبێژی  سەنا بەرزنجی ترایلەری بەرهەمە نوێیەکەی بە ناوی "هەر ئەگەرێم" بڵاوکردەوە.

سەنا بەرزنجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ترایلەری نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "هەر ئەگەرێم" بڵاوکردەوە ، بڕیارە لە 25ی نۆڤەمبەر تەواوی کلیپەکە بڵاوبکاتەوە.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن رەنج سەنگاوی نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن نەڤید زەردی دانراوە، کاری ئەرینجمینتی لەلایەن ئەفشین شوکری بۆ ئەنجام دراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن شایان پورسادقی بۆ ئەنجامدراوە.

خانمە گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بەکاری هونەری کردووە، سەنا سەرەتای کاری هونەری بە وتنەوەی گۆرانییە فۆکلۆریە کوردیەکان دەستیپێکرد و لەگەڵ گیتارەکەی بەوتنەوەی چەند گۆرانیەک ناوبانگی دەرکرد، ئەوەی جێگەی سەرنجە سەنا تا ئێستا روخساری خۆی نیشان نەداوە، هاوکات وابڕیارە ١٢/١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بەناوی ئەلبوومی راز کە لە ١٢ تراک پێکهاتووە بڵاوبکاتەوە. 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP