Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌فدێكى هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

کوردستان

بینراو 153

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پێش نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەبارەی بودجەی ٢٠٢٠ ی عێراق و رێكەوتنی هەردوولا لەبارەی پرسی نەوت و پشكی هەرێم لە بودجەدا. 

به‌پێى زانیاریه‌كانى تۆری میدیایی بینەر، هه‌روه‌ك بڕیاربوو پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌فدێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاووتوێكردنى كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق به‌تایبه‌ت پرسى بودجه‌ و فرۆشتنى نه‌وت، گه‌یشته‌ شارى به‌غدا.

وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ "ئاواتی شێخ جه‌ناب" وه‌زیری دارایی و ئابوری، "خالید شوانی" وه‌زیری هه‌رێم، "ئامانج ره‌حیم" سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، "ئومێد سه‌باح" سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وابڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى عێراق كۆببنه‌وه‌.

سه‌ردانى وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا له‌ كاتێكدایه‌، وابڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ تاووتوێكردنى ره‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ٢٠٢٠ ببێته‌ پرسێكى گه‌رم له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ بابه‌تى بودجه‌ى هه‌رێم و شێوازى هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌.

پێشترێش شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی بینەر)ی راگەیاند، "شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عیراق و پشکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عیراقی کۆدەبنەوە".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رونیشیکردەوە، " پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عیراق لە وەزارەتی داراییەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندی بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP