رزگار عه‌لی: كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات
کوردستان
بینراو 76
پێش 3 هەفتە
كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كان كۆتایی هات و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنیش بۆ چواره‌مین كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رزگار عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دوای كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستیانكرد به قۆناغێكی تری پرۆسه‌كه ئه‌ویش كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتییه.
وتیشی، له قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌كه‌دا توانیویانه زۆر به‌باشی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ڤاڵانی ئه‌و مهكتهبانهی كۆنفرانسیان تێدا به‌ڕێوه‌چووه له كه‌شێكی دیموكراسیدا نوێنه‌ره‌كانیان بۆ چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستنیشانكرد.
رزگاری عه‌لی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، تائێستا پرۆسه‌ی كۆنفڕانسی مه‌كته‌به‌كانی رێكخستن و چاودێری و بیروهۆشیاری و خزمه‌تی پێشمه‌رگه و رێكخراوه دیموكراته‌كان به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتاییهاتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له هه‌فته‌ی رابردوودا كۆنفرانسی كۆمیته‌كان وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغ بۆ چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامدراو له دووه‌م قۆناغیشدا كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كان ئه‌نجمدرا، بڕیاریشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.