Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حزبی شیوعی عێراق: هەم حكومەت هەم پەرلەمانیش دەرهەق بە داواكاری خۆپیشاندەران كەمتەرخەمن

عێراق

بینراو 88

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


سکرتێری حزبی شیوعی عێراق رایگەیاند" لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە کوردیشەوە لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی ڕەوشی ناجێگیری وڵاتەکەیان، بەڵام وەک دەگوترێت ئەو جۆرە کۆبوونەوانە گرنگییەکی ئەوتۆی نییە لای خۆپیشاندەران".



رائید فەهمی، سکرتێری حزبی شیوعی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوه‌" هەموو کەس لە عێراقدا دەزانێت کە حکومەت و لایەنە سیاسییەکانیش هەوڵی سود وەرگرتن لە کات دەدەن و هەروەهاش چاوەڕوانی ماندووبوونی خۆپیشاندەرانن و گرەو لەسەر ئەو شتانە دەکات، نەک ئەوەی وەڵامێکی بابەتیانەی هەبێت بۆ داواکانی خەڵک".



سكرتێری لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراق، روونیشیكردوه‌ته‌وه‌" هەم حكومەت هەم پەرلەمانیش دەرهەق بە داواكاری خۆپیشاندەران كەمتەرخەمن".



ناوبراو وتیشی" ئەگەر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیش دەست لەکار بکێشێتەوە، بارودۆخی عێراق ئارام ببێتەوە چونکە ئێستا داوای سەرەکی خۆپیشاندەران دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی و دادگایی کردنی ئەوانەن کە خوێنی خۆپیشاندەرانیان ڕژاندووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP