Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەمچەماڵ... گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

کوردستان

بینراو 128

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە ئەنجامى دروستبوونى شەڕ لەنێوان دووگەنجدا لە ناوبازاڕى چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن ١٩ساڵ بە چەقۆ کوژرا و بکوژەکەش هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" شەوی رابردوو دەمەقاڵێ و شەڕ لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ لەنێوان دووکەسدا دروست بووە و بەهۆیەوە گەنجێک بەچەقۆ کوژراوە و بکوژەکەش هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو،" گەنجەکە ناوی هەڵوێست حیسامەدینە و تەمەنی ١٩ ساڵە و خەڵکی گوندی قەرەتا مۆری سەر بە چەمچەماڵە، ئەو دوو کەسەش هاورێی بوون و پێشتریش چەند جارێک دەمەقاڵێ هەبووە لە نێوانیاندا".

قایمقامی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد،" دوای ناردنى تەرمی کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی،  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و ناسنامەی بکوژەکە ناسراوەتەوە و دیارە و لەئێستاشدا دادەوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرکردووە".

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو لە قەزاى چەمچەماڵ و لەرووداوێکدا بەهۆى دروستبوونى شەڕ لە نێوان دووگەنجدا، یەکێک لە گەنجەکان چەقۆیەکی لە هاوڕێکەى داوە و دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP