Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەنەدا داوای یەک ملیۆن پەنابەر دەکات

هەمەرەنگ

بینراو 14266

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا و وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى ئه‌و وڵاته‌ پێکەوە بڕیاریانداوە، بۆ ماوەی دوو ساڵی ئایندە، یه‌ك مليۆن کۆچبەر وه‌ربگرێت، وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانیش، دەڵێت، سوپاسى کۆچبەره‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ رووده‌كه‌نه‌ وڵاته‌كه‌ى ئێمه‌.

ئه‌حمه‌د حسێن، وه‌زیرى كۆچ و پەنابەرانی كه‌نه‌دا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت، "زۆر سوپاسى کۆچبەرە  به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ بوونه‌ هۆكارێك بۆ زیاتر به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌نه‌دا، بڕیارى وه‌رگرتنى کۆچبەری زیاتریش یارمه‌تى هاوسه‌نگكردنى ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ ده‌دات كه‌ له‌ رێژه‌ى له‌دایكبووندا هه‌یه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ماندا و هێزى كاریش زیاتر ده‌كات".

هه‌ر له‌ راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژەبەوەکراوە، "وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ٥.٦ ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكردووه‌ بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى پرۆگرامى دووباره‌ هاونیشتیمانیكردنه‌وه‌".

میدیای کەنەدی زانیاری خستووەتە ڕوو، ورده‌كارى بڕیاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ حكومه‌تى كه‌نه‌دا، له‌ ساڵى ٢٠٢٠ یشدا ٣٦٠ هەزار کۆچبەر وەربگرێت، لە ساڵی ٢٠٢١یشدا رێژه‌كه‌ زیاتر به‌رزبكاته‌وه‌ و بگاته‌ ٣٧٠ هەزار کەس، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەساڵی ٢٠١٧ ئەو وڵاتە ٢٨٦ هەزار په‌نابه‌رى وه‌رگرتووه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، پێشینه‌ى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ر و مافى کۆچبەرى له‌ كه‌نه‌دا ده‌درێت به‌ هاووڵاتیانى وڵاتى نه‌یجیریا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگرتنى کۆچبەر  له‌ هیچ وڵاتێكه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌، هیچ مه‌رجێكی تایبەتیش دانه‌نراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێت مافى هاوڵاتیبوونه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP