Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاروانی دووەمی هاوکاریەکانی کەمپەینی هەموومان رۆژئاڤاین رەوانەی رۆژئاوای کوردستان كرا

کوردستان

بینراو 62

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پاش بەرێکردنی کاروانی یەکەمی هاوکارییەکان  ٢٦ بارهەڵگری دیکە وەک کاروانی دووەمی کەمپەینی هەموومان رۆژئاڤاین رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت


زانا محمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان به‌ رۆژئاوا به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، كاروانی دووه‌می كۆمه‌كی رێكخراوه‌كانه‌ له‌ ژێر كه‌مپه‌ینی هه‌موو رۆژئاڤاین گه‌یه‌نرایه‌ رۆژئاوای كوردستان ، رێكخراوه‌كان پێكهاتوون له‌ رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و رێكخراوی فریادره‌س و مۆزه‌خانه‌ی نیشمانی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كه‌ناڵێ كوردسات ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 

وتیشی، له‌ ٢٥ی تشرینی دووه‌م یه‌كه‌م كاروانی هاوكارییه‌كان گه‌یشته‌ رۆژئاوا كه‌ ٢٦ بارهه‌ڵگربووه‌ خۆی له‌ ٢٦٠ تۆن ده‌بینێته‌وه‌ ، ئه‌مڕۆش كاروانی دووه‌م له‌ رێگه‌ی مانگی سووری كوردییه‌وه‌ راده‌ستیان كراوه‌ كه‌ ٢٢ بارهه‌ڵگره‌ و خۆی له‌ ٢٠٤ تۆن ده‌بنێته‌وه‌ .

 

روونیشیكرده‌وه‌، هاوكارییه‌كان خۆی له‌ ئارد و برنج و رۆن و شه‌كر و ساوه‌ر ، له‌گه‌ڵ ١٤هه‌زار به‌تانی و ٧٠٠ كارتۆن پێڵاو و چه‌ند تۆنێك پێداویستی ژنان گه‌شتوه‌ته‌  ده‌ستیان و له‌ئێستا له‌قۆناغی كۆتاییداین و هه‌موو بازگه‌كان له‌ سلێمانییه‌وه‌ تاكو زاخۆ هاوكارمانبوون و هیچ گرفتێكمان بۆ درووستنه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ئاسایش و به‌شی گومرگی مه‌رزی پیشخاپوور هاوكارمانبوون .

 

جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا كه‌مپه‌ینه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌ به‌ڵام له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌ كۆگاكاندایه‌ كه‌ خۆی له‌ چه‌ندین تۆندا ده‌بینێته‌وه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستییان. 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP