Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پرۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڕەکە کوردییەکانی كه‌ركوك جێبەجێدەکرێت

کوردستان

بینراو 73

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حكومەتی عیراق پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشكەش بەو گەڕەكە كوردییانەی كەركووك دەكات كە لەلایەن ئیدارەی ئێستای شارەكەوە پشتگوێ خراون.

لەو بارەیەوە رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن (ڕاكان جبوری) پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت چەند گەڕەكێكی كوردنشین لە كەركووك لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێ خران، نوێنەرانی كەركووك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند جارێك لەگەڵ وەزیری پلاندانان سەبارەت بەو پرسە كۆبوونەوە و دواجار وەزیری پلاندانان بە نوسراوی ڕەسمی ڕەزامەندی دەربڕی.

پرۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە گەڕەكەكانی (باروتخانە و كوردستان و دەروازە و پەنجا عەلی و شۆراو) لە كەركووك.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP