Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێمی کوردستان... رێژەی جیابوونەوەی ھاوسەران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە

هەمەرەنگ

بینراو 1867

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوا ئاماری دادگاكانی، ده‌رباره‌ی كه‌یسه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ یه‌كتری بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێرەی ئاماره‌كان، سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كاندا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت.

جیابوونەوەی ھاوسەران لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ وە لە ھەڵکشاندایە، تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ پێنج ھەزار و ٨٨ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ پێنج ھەزار و ٨٨ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە رونیشیکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە پارێزگای ھەولێر رێژەی جیابوونەوە دوو ھەزار و ٩٨٥ حاڵەت بووە، لە سلێمانی ھەزار و ٣٦٠ حاڵەت و لە دھۆکیش ھەزار و ٣٨٤ حاڵەت بووە، کۆی گشتیش پێنج ھەزار و ٧٢٩ حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکان تۆمارکراون .

ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٨دا رێژەی جیابوونەوە زیادیکردووە، بە جۆرێک لە پارێزگای ھەولێر سێ ھەزار و ٥٩٨ حاڵەت، لە سلێمانی چوار ھەزار و ٨٥ حاڵەت و لە دھۆکیش ھەزار و ٥٠٩ حاڵەت بووە، کۆی گشتیش نۆ ھەزار و ١٩٢حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

لە ئامارەکەدا ئەوەش ھاتووە، تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا ئامارەکە بەم شێوەیەیە، لە پارێزگای ھەولێر دوو ھەزار و ٥٣ حاڵەت، لە سلێمانی دوو ھەزار و ٣٤٥ حاڵەت و لە دھۆکیش ٦٩٠ حاڵەت تۆمارکراوە، کۆی گشتی دەکاتە پێنج ھەزار ٨٨ حاڵەتی جیابوونەوە، ئەو ئامارانە تەنھا ئەو کەیسانە دەگرێتەوە کە لە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکلا بوونەتەوە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP