Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرواز نوێترین بەرهەمی بەناوی "ماذا جرى" بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 307

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

خانمە گوارانیبێژی کورد نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "ماذا جرى" بڵاوکردەوە و لەماوەیەکی کەمدا ٥٠٠ هەزار بینەری  تێپەڕاند 

پەرواز حسێن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین  بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە، نوێترن بەرهەمی پەرواز بەناوی "ماذا جرى" و  لە نوسینی سامی ئارگوشی، ئاوازی هه‌ڵکەوت زاهیرە، کاری دەرهێنانی لەلایەن بڕیار فەتاحەوە بۆ ئەنجام دراوە.

هاوکات پێشوتر پەرواز دەربارەی ئەم بەرهەمەی رایگەیاندبوو "ئەم بەرهەمە تایبەت بە دۆخی ئێستای وڵاتان دەبێت کە چۆن شێواوە، هیوادارم بەم گۆرانیە لە خەم و ئازارەکانی هەمو ئەو شوێنانە کەم بکەینەوە کە دۆخی وڵاتەکەیان نالەبارە، ئەم گۆرانیە هەنگاوێگی گرنگی مرۆڤایەتیە".

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبوی ، لە ٢٠١٣ بەشداری بەرنامەی ئەرەب ئایدڵی کەناڵی mbc عەرەبیدا كرد، توانی تا قۆناغی پێش كۆتای بەردەوام بێت و ناوبانگێکی باش پەیدا بکات و ئێستا خاوەنی چەند بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپێکە بە زمانی کوردی و عەرەبی.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP