Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەنتەری میترۆ داوایەک ئاراستەی میدیا و رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكات

کوردستان

بینراو 64

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەنتەری میترۆ لە راگەینراوێکدا داوا لە دامەزراوەكانی میدیا و رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكات، پەلەنەكەن لە پشتیوانی پرۆژە یاسای دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای میدیا.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات،" داوا لە دامەزراوەكانی میدیا و رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكات، پەلەنەكەن لە پشتیوانی پرۆژە یاسای دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای میدیا، لەم قۆناغەدا داوای جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەگەری بكەن".

لە راگەینراوەکەدا باسیان لەوەشکردووە،" لە چەند شوێنێكەوە لەوانەش سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، چەند مامۆستایەكی زانكۆ، كۆڕ وكۆبونەوە بە دامەزراوەكانی میدیا و رۆژنامەنوسان دەكەن بە ئامانجی گفتوگۆ لە بارەی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێمی كوردستان".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو ،" سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە كۆبونەوەی ناوخۆیی لە ژێر ناوی كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی چوارەم، بریاریداوە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆنگرەی داهاتوویان  كاربكەن لەسەر رێكخستنی بواری میدیا لەكوردستان، لە رێگەی پرۆژە یاساكانی ئەنجومەنی باڵای میدیا و یاسای بینراو بیستراو، تا ئێستا پرۆژە یاساكانیان بۆ رای گشتی بڵانەكراوەتەوە".

میترۆ ئەوەشی راگەیاندووە" یاسامان زۆرن بۆشاییەكی ئەوەنە گەورە دروست نەبووە تا ئەنجمومەنێكی باڵای میدیا قوتبكەینەوە، بەڵكو گرنگ جێبەجێكردنی یاساكانی پێشووە".

سەنتەری میترۆ ئەوەشیان ئاشکراکردووە "ئەگەر مەبەست لە دامەزراندنی ئەنجومەنێكی لەو شێوەیە زامنی رەوشتی پیشەیی بكات و كاری میدیا رێكبخات، ئەوە یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان ،ژمارە ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ و پاشان بەڵێنامەی شەرەفی فیراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان وەك پێوەرێك بۆ جیبەجێكردنی ئەركی پیشەیی، دەتوانن لەم قۆناغەدا پشتیان پێببەسترێت و پەنا بۆ دەركردنی یاسای تر نەبرێت"

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا جەختیان لەوەکردووەتەوە،" با كۆششی دەستەجەمعی هەبن بۆ پشتیوانی یاسای رۆژنامەگەری و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی، بۆ ئەوەی بە تەواوی یاساكە نەخرێتە ناو ژوری ئەرشیفی دادگاكان، ئەمەش بەو مانایە نییە ئەنجومەنێك بۆ رێكخستنی كاری میدیای هەڵەیە، چونكە لە هەندێ سیستمی دیموكراسیدا ئەم ئەزموەنە پیادەكراوە، بەڵام لە وڵاتێكدا كە دەسەڵاتەكانی جیا نەكرابنەوە، دەزگا سەربەخۆكانی بە "بەش بەشكاری" حزبەكان دابنرێت، هیچ زەمانتێك نییە بۆ ئەوەی خەمی ئەنجومەنەكە فراونكردنی ئازادی كاری رۆژنامەنوسی بێت".

لە ساڵی ١٩٩٢وە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان شەش یاسای لە بواری چاپەمەنی و رۆژنامەگەری و زانیاری دەركردووە كە بریتین لە یاسای چاپەمەنی هەرێمی كوردستانی عێراق ، ژمارە ١٠ی ساڵی ١٩٩٣، یاسای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی عێراق، ژمارە چواری ساڵی ١٩٩٨، یاسای بڵاو كردنەوە لە رۆژنامەی رەسمیدا (وەقایعی كوردستان ) ژمارە چواری ساڵی ١٩٩٩ ، یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی كوردستان ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠١ ، یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان ،ژمارە ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ ، یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP