Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەلیسا بە شێوازە نوێکەی هەوادارانی سەرسام دەکات

هەمەرەنگ

بینراو 859

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی ئەلیسا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و بەشێوازێکی جیاواز دەرکەوت.

ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت و هەوادارانی سەرسام دەکات.

ئەلیسا یان ئەلیسار زەکەریا خوری لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١، ئەلیسا یەکێکە لەو گۆرانیبێژە عەرەبییانەی کە بەرھەمەکانی پڕفرۆشترینبوونە و لەساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، وە ٢٠١٠ لەنێو گۆرانیبێژانی ئافرەتانی عەرەب ئەلبوومەکانی پڕفرۆشترین بووە، تا ئێستا ئەلبوومەکانی زیاتر لە ٣٠ میلیۆن دانەیان لێفرۆشراوە لەگشت جیھان ئەلیسا بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ھونەرمەندەکانی لوبنانیش دادەنرێت کە سامانەکەی بەزیاتر لە ٤١ میلیۆن دۆلار خەملێنراوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP