جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە بەغدا
عێراق
بینراو 132
پێش 3 هەفتە
ئەمڕۆ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق کۆبویەوە.
ئەمڕۆ بەسەردانێک جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس گەیشتە بەغدا وابڕیاریشە سەردانی بنکەی ئاسمانی "عەین ئەسەد" لە خۆرئاوای عێراق بکات، کە بە پێگەی سەرەکی هێزەکانی ئەمریکا دادەنرێت لە عێراق.
مایک پێنس لە دوای دەستبەکار بوونی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا، یەکەمجارە سەردانی عێراق دەکات،
پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار سەردانی عێراقی کرد و لە هەمان بنکەی سەربازی لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی کۆبۆوە، بەڵام سەردانەکەی لەکاتێکدا بوو هیچ کام لە لێپرسراوانی حکومەتی عێراق ئاگاداری هاتنی سەرۆکی ئەمریکا نەبوون تا گەڕایەوە وڵاتەکەی و ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە لایەنە عێراقی و پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە.