Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو خوێندکاری زانکۆ پڕۆژەیەک رادەگەیەنن

کوردستان

بینراو 701

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوو خوێندکاری زانکۆی سلێمانی هەستاون بە دانانی پرۆژەیەک، لەڕێی پەڕەیەکی تایبەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەیانەوێت هاوکاری کەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت بکەن، هەروەها یارمەتی دانی خێزانەکانیشیان لەڕوی ماددی و مەعنەوییەوە.

خوشکان شیرکۆ یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پرۆژەکە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "کە بەندە لەگەڵ هاوڕێیەکم بەناوی رۆژ عەدنان، ماوەی چەند ساڵێکە لەزانکۆ هەستاوین بە پێشنیاری چەندین پڕۆژە بەڵام رێگەمان پێنەدرا، دواجار ئەم پڕۆژەیەمان خستە بواری جێبەجێکردنەوە لەگەڵ هاورێکەم، لە ئایندەشدا لەڕێی پەڕە تایبەتەکەوە هەوڵدەدەین دەستبکەین بە جێبەجێکردنی پرۆژەکەمان،  ئامانجی سەرەکیشمان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و زیاتر بەرچاو رونی و شارەزا بوونە لە حاڵەتەکان".

خوشکان شیرکۆ وتیشی، "ئێمە ئەمساڵ دوا ساڵی خوێندنمانە لە زانکۆ، وەکو یەکەم خولی (وەجبە)ی خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت ئەو بەشە تەواو دەکەین، دەمانەوێت ئەم بەشە بە خوێندکارەکانی دیکە و خەڵک بناسێنین".

رونیشیکردەوە، "ئێمە لەرێگەی ئەو پەڕە تایبەتەوە هاوکاری و زانیاری پێشکەشی کەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت بە گشتی دەکەین، دەمانەوێت یارمەتی خێزانەکانیان لەڕوی ماددی و مەعنەوییەوە بدەین".

باسی لەوەشکرد، "ئەوان ڤیدیۆیەک دروستدەکەن بۆ ئەو منداڵای پێویستی بە هاوکارییە، دوای ئەوەی لەرێگەی سپۆنسەرەوە هەڵدەستن بە هاوکاریکردنەکەی، وتیشی خۆم کار لەبواری کاری دەستیدا دەکەم پاشان لەرێگەی پێشانگایەکەوە کارەکان پیشاندەدرێت و ئەو برە پارەیەی کۆدەکرێتەوە دەدرێت پێی".

راشیگەیاند ، "هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت هاوکاری ماددی پێشکەش بە پرۆژەکە بکەن دەتوانن لەرێی پەڕە تایبەتەکەوە پەیوەندی بکەن، ئێمەش بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەو هاوکارییە دابەش  دەکەن بەسەر ئەو کەسەدا".



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP