Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتی هەرێم نزیکی چوار ملیار دیناری بۆ ئەم پرۆژانە سەرفکرد

کوردستان

بینراو 162

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حکومەتی هەرێم نزیکەى چوار ملیار دیناری بۆ گەشەپێدانی پڕۆژەکان تەرخانکرد و یەکێتی بەڵێندەرانیش داوادەکەن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشبکرێت.

وتەبێژى یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان میران کامل رایگەیاند،" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندى دەربڕیوە بە خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و ٩٣٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە بەردەوامەکانی گەشەپێدانی پارێزگای سلێمانی".

میران کامل باسی لەوەشکردووە،" وەک یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان داوایان لە پارێزگاى سلێمانى کردوە ئەو بڕە پارەی کە بۆ گەشەپێدانی پڕۆژەکان تەرخانکراوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانەبێت بەسەر بەڵێندەراندا".

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشکردووە،" داوایانکردوە کە نوێنەرى یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بەژداربێت لەو لیژنەى پێکدێت بۆ سەرپەرشتیکردنی خەرجکردنی پارەی بەڵێندەران".

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی قەیرانی داراییەوە چەند ساڵێکە پرۆژەکان راگیراون و کارکردن لە پرۆژەکاندا وەستان و حکومەت هیچ پارەیەکی بۆ سەرفنەکردوون، هاوکات بەڵیندەرانیش بەهۆی نەبوونی پارەوە هەموو کارەکانیان راگرتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەیەکی زۆری بەڵێندەران قەرزارە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP