په‌رله‌مانتارێك: وەفدەکەی ئەمڕۆ بێ سەردانیکردنی فراکسێۆنە کوردییەکان گەڕانەوە بۆ هەرێم
کوردستان
بینراو 239
پێش 3 هەفتە
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی
دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرای ده‌كات، وەفدەکەی ئەمڕۆ بێ سەردانیکردنی
فراکسێۆنە کوردییەکان گەڕانەوە بۆ هەرێم، وتیشی بە وتەی وەزیری نەوتی عیراقیش، هەرێمی
کوردستان رەزامەند بووە بەوەی بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات.
شیروان میرزا
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند،
"سه‌ركردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی بودجە و
رادەستکردنی نەوت، لە بابەتی بودجەو پشکی هەرێم لێکتێگەیشتنی باش هەیە و بە وتەی وەزیری
نەوتی عیراقیش، هەرێمی کوردستان رەزامەند بووە بەوەی بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
راده‌ستی به‌غدا بكات.
شیروان میرزا
وتیشی، "كه تا ئێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٠ پێ نه‌گه‌یشتووه،
بودجه‌ی ئه‌مساڵی ٢٠١٩، بڕه‌كه‌ی ١٣٢ ترلیۆن دینار بوو، ئه‌وه‌ی ٢٠٢٠ زیاتره له‌و
بڕه.
ئەو
پەرلەمانتارە جەختیشیکردەوە، "وەفدەکەی ئەمڕۆ بێ سەردانیکردنی فراکسێۆنە کوردییەکان
گەڕانەوە بۆ هەرێم، هیچ زانیارییەکمان نییە لەسەری بەس ئەوەی وتراوە کە لە گفتوگۆی
بەردەوامدان،وتیشی: هەرێم رازییە بە ناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بەس نازانین لەبەرامبەر
چیدا".
بەپێی زانیارییەكانی
(تۆڕی میدیایی بینەر) شاندەكەی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عیراق نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی
كۆتایی و بڕیارە شاندەكەی هەرێم بگەڕێنەوە هەولێر و دوای گفتوگۆ كردنی مەرجەكانی بەغدا
لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، جارێكی دیكە شاندەكە بچێتەوە بەغدا.
پێش نیوه‌ڕۆى
ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ
بەرپرسانی بەغدا لەبارەی بودجەی ٢٠٢٠ ی عێراق و رێكەوتنی هەردوولا لەبارەی پرسی نەوت
و پشكی هەرێم لە بودجەدا.