Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حاکم رزگار پڕۆژە یاسایەکی بۆ چاکسازی لە هەرێم راگەیاند

کوردستان

بینراو 258

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 ئەو حاکمە کوردەی  دادگای سەدام حسێنی کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پرۆژەیەکی یاسایی بۆ چاکسازی لە بواری دادی هەرێم ئامادە کردووە و لەسەر بنەمای جیاکردنەوەى نێوان ئەنجومەنی دادوەری و دادگای تەمیز. 

حاکم ڕزگار حەمە ئەمین ئەندامی ئەنجومەنى دادوەری هەرێم لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" پرۆژەیەکی یاسایی بۆ چاکسازی لە بواری دادی هەرێم ئامادە کردووە و لەسەر بنەمای جیاکردنەوەى نێوان ئەنجومەنی دادوەری و دادگای تەمیز کە ئێستا تێکەڵن".

ئەو حاکمە ئەوەشی خستەڕوو،" جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکانی نێوان دادگای تەمیز کە گەورەترین دادگایە لە ئەنجومەنی دادوەری دەبێـتە هۆی ئەوەى ڕێکارە دادییەکان لە هەرێم پەرەسەندنی باش بە خۆوە ببینێت".

حاکم رزگار حەمە ئەمین باس لەوەشکرد،" لە پڕۆژەکەیدا ووردەکاری شێوازی هەڵبژاردنی ئەندامەکانی دادگای تەمیزی روونکردووەتەوە کە بە شێوەیەکی دیموکراسیانە و دوور لە فشاری هیچ کەس و لایەنێک هەڵبژێرێن".

لەکۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە،" دەبێت هەر حاکم و کادیرێکی دادگاکان چوونە پەرلەمان ڕێگە بدرێت دوای بێتەوە شوێنەکەى خۆی کاربکات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP