Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... نۆ کەناڵ مەترسی داخستنیان لەسەرە

عێراق

بینراو 274

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دەزگای راگەیاندن و پەیوەندییەكانى عێراق داوایکردووە نۆ کەناڵی ناوخۆیی و بیانى دابخرێن و هەندێک کەناڵی دیکە ئاگادارکراونەتەوە.

روانگەى ئازادیی رۆژنامەنووسیی عێراق ئاشکرایکردووە،" دەزگای راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق داوایکردووە نۆ کەناڵی ناوخۆیی و بیانی دابخرێن، بەهۆى پابەند نەبوونیان بە کاری پیشەى خۆیانەوە".

ئاماژەشیان بەوەکردووە،" كەناڵەكان بریتین لە دیجلە، شەرقیە، رەشید، فەلوجە، هونا بەغداد، عەرەبیە حەدس، حوڕە عێراق، NRTی كوردی، كەناڵی ANB، ئەم کەناڵانە بەوە تاوانبارکراون کە لە یاسا و رێساکانی عێراق دەرچوون".

هاوکات ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" ئەو کەناڵانەشی ئاگادارکراونەتەوە بریتین لە، سۆمەرییە و سکاى نیوزى عەرەبى و ئاسیا و رووداو و ئور".

ئەمە لەکاتێکدایە لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە گواستنەوەی ئەو رووداوانەی کە لە ناو خۆپیشاندانەکاندا روویداوە، هاوکات پێشوتر چەندین کەناڵ داخران بەهۆی  بەهۆى پابەند نەبوونیان بە کاری پیشەى خۆیانەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP