Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو نەخۆشیانە چیین لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێنەوە؟

تەندروستی

بینراو 4059

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات کە کۆمەڵێک نەخۆشی هەن کە لەڕێگەی سێکسەوە زوو (خێرا) بڵاو دەبنەوە بەڵام مرۆڤ دەتوانێت خۆیانی لێ بپارێزێت، هەروەها زۆربەشیان پاش چارەسەر چاك دەبنەوە.

نیشانەكانی ، زۆربەیان لەكاتی تووشبوون پێ‌ یان نیشانەی چوون یەك دروست دەكەن ئەوانیش وەك، بوونی ( افرازات ) لەئەندامی پیاو و ئەندامی ئافرەتەوە، برینی جۆراو جۆر لە ئەندامی زاوزێی پیاو و ژن دا لەگەڵ ئازاری خوارەوەی سك، ئاوسانی گون لە پیاواندا، ئاوسان و رەقبوونی گرێ‌ لیمفاوییەكان، هەندێك جاریش هیچ نیشانەیەك نابینرێت بەتایبەتی لە ژناندا.


باوترین ، ئەو نەخۆشییانەی لەڕێگەی پەیوەندی سێكسەوە دەگوازرێنەوە ئەمانەن:
•سۆزەنك (سیلان)
•فەرەنگی (زهری )
•هیربس
•كلامیدیا
•هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B
•كاندیدا

ئاماژە بەوەشکراوە، كەسێك لەهەمان كاتدا تووشی یەكێك یان زیاتر لەو نەخۆشییانە ببێت و رێژەی ئەو نەخۆشیانەی كە لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێنەوە لە گەنجاندا بەرزترین رێژە پێك دەهێنن لەچاو تەمەنەكانی تردا ئەویش بەم شێوەیە دەبێت، ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ ٣٠٪ ئەگەری توشبوونەی هەیە ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ لە ٤٠٪ وە ٢٥ بۆ ٢٩ ساڵ ٣٠٪ ئەگەری هەیە٢٩ بەرەو سەرەوە رێژەی توش بوون ٢٠٪  دەبێت.

چۆن ئەو نەخۆشییانەی لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێتەوە؟

ئەم نەخۆشییانە بەشێوەیەكی سەرەكی لەڕێگەی پەیوەندی سێكسی یەوە لەگەڵ یەكێكی تووش بوودا دەگوازرێتەوە، بەڵام لەوانەیە نیشانەی نەخۆشییەكە لەسەر ئەو كەسە دەرنەكەوێت هەندێك جار ئەو كەسە هەرنازانێت كەتووش بووە، هەروەها ئەم نەخۆشییانە لەڕێگەی دایكێكی تووش بوو بەم نەخۆشییانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ كۆرپەكەی لەكاتی سكپڕی یان لە دایك بووندا.

رێگەیەكی تری گواستنەوەی ئەم نەخۆشییانە لەكاتی گواستنەوەی خوێن لەیەكێكەوە بۆ یەكێكی تر، لەڕاستیدا تووش بوون بە یەكێك لەم نەخۆشییانە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی (H.I.V) كە هۆكاری نەخۆشی ئایدز (AIDS) ە زۆرتر دەكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP