Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبووه‌وه‌‌

کوردستان

بینراو 147

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوبادی تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆبووه‌وه‌.

مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ٢٣ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩، گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه‌.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌رو وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌شداری له‌ جه‌ژنی "سوپاسگوزاری" كردووه‌، له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP